ڤیدیۆ: ماسی ڕۆژی دوای له مه‌كسیك دۆزراوه‌ته‌وه و هاوڵاتیانی ترساندوه
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه شه‌پۆله‌كانی باشوری دورگه‌ی باجا جۆرێك ماسی ڕاوكراوه كه شێوه‌ی جیاوازه و پێی ده‌وترێت"ماسی ڕۆژی دوایی" ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ماسییه به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕوداوی سروشتی مه‌ترسیدار.
ئه‌م ماسییه ڕه‌نگی شین و زیویه و په‌ڕه‌ی ڕه‌نگ سور له‌سه‌ر پشتی ده‌ركه‌وتوه، درێژیه‌كه‌ی 11 مه‌تره و كێشه‌كه‌ی به‌نزیكه‌ی 200 كیلۆگرامه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی ڕابردوو پێش ڕودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كالیفۆرنیا كه 7 پله‌ی ڕێخته‌ر گوڕه‌كه‌ی بوه جۆرێك ماسی جیاواز دۆزرایه‌وه ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌دا دامه‌زراوه‌ی "سكریبس" بۆ زانستی ده‌ریا و زه‌ریاكان ئاگای له ڕوودانی تسۆنامیدا له كالیفۆرنیا.
له نه‌ریتی ژاپۆنیه‌كاندا باس له‌وه ده‌كرێك ده‌ركه‌وتنی ماسی و زینده‌وه‌ری جیاواز وه‌ك ئاگاداریه‌ك وایه بۆ ڕودانی بومه‌له‌رزه و ڕوداوی سروشتی"
یه‌كێك له‌دانیشتوانی مه‌كسیك باسی له‌وه كردوه" ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ماسییه ئاماژه‌یه بۆ ڕودانی تسۆنامیه‌كی نوێ و زۆر به‌هێز"ئه‌گه‌رچی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام چه‌ند مانگێك به‌ر له ڕوودانی تسۆنامیه‌كه‌ی ژاپۆن له مانگی مارس ی 2011 كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 15 هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 9 پله بووه.
ئه‌م جۆره زینده‌وه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له قوڵای 656 و 3280 پێدا هه‌یه كه به‌نزیكه‌ی ده‌كاته 200-1000 مه‌تر قوڵی له‌سه‌ر ئاستی ڕوی ده‌ریاوه.
PM:05:44:25/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 5944
جار خوێنراوه‌ته‌وه