‌پەیوەندی نێوان هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و قەڵەوی چییە؟

وێستگە ستایل-

کۆرتیزۆڵ پێشی دەوترێت هۆڕمۆنی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام ئایا ئه‌م هۆرمۆنه‌ په‌یوه‌ندی چییه‌ به‌ قه‌ڵه‌ویه‌وه‌؟ دكتۆر باوان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌.
 
دكتۆر باوان ده‌ڵێت" ئه‌م هۆرمۆنه‌ دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، کاتێک بەهۆی قەلقیەوە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ بەرز دەبێتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەهیەی خواردنی کالۆری بەرز و پڕ شەکر و چەوری"
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"کۆرتیزۆل هانی خەزن کردنی چەوری دەدات لە ناوچەی سک و ئەندامەکانی ناوەوە، هه‌روەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن چونکە هانی دروستکردنی گلوکۆز دەدات"


PM:05:23:25/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌