‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ باش بخه‌ویت ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه‌ جۆری ئه‌و خواردنه‌ی‌ ده‌خورێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كوالیتی نوستن، توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ندێك جۆری خۆراك وه‌ك هۆرمۆنی نوستن كارده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌یان وه‌ك دژه‌ هۆرمۆنی نوستن ڕۆڵ ده‌بینن.

چه‌ندین توێژینه‌وه‌ له‌ كۆلێجی پزیشكی زانكۆی كۆڵۆمبیا ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ شه‌كر و كاربۆهیدراتیان تیادایه‌ هۆكارن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌وی قوڵ.

هاوكات ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ڕیشاڵ و چه‌وری ناتێریان تیادایه‌ وه‌ك میوه‌ و سه‌وزه‌ و چه‌ره‌س و ماسی و زه‌یتی زه‌یتوون یارمه‌تی باشكردنی كوالیتی نوستن ده‌ده‌ن.

ماری بییر سانت مامۆستا له‌ پزیشكی خۆراك له‌ زانكۆی كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت"ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌خورێت كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نوستن ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ی‌ وه‌ك پێویست ناخه‌ویت ئه‌وه‌ ئاره‌زووی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ زیاتر ده‌بێت كه‌ شه‌كر و چه‌وری تیادایه‌ به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی‌ وه‌ك پێویست ده‌خه‌ویت ئه‌وه‌ چالاكی جه‌سته‌ی‌ باشتر ده‌بێت"

باشتره‌ هه‌ریه‌ك له‌ هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و میلاتۆنین كه‌ كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوستن ئه‌وه‌ش له‌ خواردنه‌كانی شیر و هێلكه‌ و میوه‌ و سه‌وزه‌ و مۆز و ئه‌نه‌ناس و ته‌ماته‌ و سیر و گوێز و ئه‌ڤۆگادۆ و سپێناغ و شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ هه‌یه‌ كه‌ %85 ی پێكهاته‌كه‌ی‌ كاكاوه‌.


PM:09:30:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 3708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌