جۆرێك سپرا بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی په‌سه‌ندكرا
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سپرای"سپراڤاتۆ" ئه‌سكیتامین په‌سه‌ند بكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سه پێگه‌یشتوانه‌ی توشی خه‌مۆكی توند بوون و پێشتر سوودیان له ده‌رمانه‌كانی دیكه وه‌رنه‌گرتوه.
سپراڤاتۆ یه‌كه‌م چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی خه‌مۆكی توندن و سودیان له‌چاره‌سه‌ره به‌هێزه‌كانی دیكه وه‌رنه‌گرتوه، په‌سه‌ند كردنی ئه‌م ده‌رمانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه كراوه كه له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه گۆڕانكاری به‌رچاو دروستبووه له‌و كه‌سانه‌ی پاش 28 ڕۆژ ده‌رمانی (MADRS) به‌كارهێناوه، پاش 4 هه‌فته %22.5 ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌رمانی سپراڤاتۆ یان به‌كارهێناوه زۆر باشتر بوون به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی وه‌همی له‌جیاتی ئه‌م ده‌رمانه‌یان وه‌رگرتوه له‌ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م ده‌رمانه كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی هه‌بێت وه‌ك سڕبوون و دووركه‌وتنه‌وه له جیهانی ڕاستی.
بیل مارتن سه‌رۆكی به‌شی چاره‌سه‌ری جیهانی بۆ زانستی ده‌مار له جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بۆ زانستی پزیشكی نوێ ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌مۆكی چاره‌سه‌ری هه‌ندێك ئه‌سته‌م بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودیان له ده‌رمانه‌كانی خه‌مۆكی وه‌رنه‌گرتوه ئه‌وه ده‌توانن سوود له‌م سپرا نوێیه وه‌ربگرن ته‌نها له‌ماوه‌ی 28 ڕۆژ پاش به‌كارهێنان ئه‌نجامی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ریان ده‌رده‌كه‌وێت و پێویستیان به ده‌رمانی دیكه‌ی خه‌مۆكی نابێت"
PM:09:01:23/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه