توێژینه‌وه‌یه‌ك: زۆر خواردنی گۆشتی سوور له‌وه مه‌ترسیدارتره كه پێشبینی ده‌كه‌یت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه زۆر خواردنی گۆشتی سوور و به‌دیاری كراوی گۆشتی قتو مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر توانای مێشك ده‌بێت و هۆكاره بۆ توشبوون به خه‌ڵه‌فان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆلێجی ته‌ندروستی گشتی سه‌ر به زانكۆی هارڤارد به هاوكاری په‌یمانگای ماساشوسیتس بۆ ته‌كه‌لۆجیا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و تیایدا چاودێری دۆخی ته‌ندروستی 134 هه‌زار هاوڵاتیان كردوه بۆ ماوه‌ی 43 ساڵ و ئه‌نجامه‌كان له گۆڤاری (Neurology) تایبه‌ت به زانستی مێشك و ده‌مار بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی سوور و گۆتشی له‌قتونراو زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان %13 زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له خواردنیدا ناكه‌ن، هاوكات خواردنی هه‌ر ژه‌مێك له گۆشتی سوور ئه‌گه‌ری پیربوونی مێشك زیاتر ده‌كات.
تیمی توێژینه‌وه‌كه ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن زیاده ڕه‌وی له‌خواردنی گۆشتی سووردا نه‌كه‌ن و له ژه‌مه‌كانیاندا چه‌ره‌س و سه‌وزه بخۆن به‌مه‌ش %20 مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌بێته‌وه، هۆكاری زیانی گۆشتی سوور بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕێی خواردنی گۆشتی سوره‌وه به‌كتریای زیانبه‌خش له‌ناو گه‌ده‌دا زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك ده‌بێت.
PM:05:41:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه