‌بایدن كۆتا سێڵفی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ كۆشكی سپی تۆماركرد

وێستگە ستایل-

پێش ئه‌وه‌ی‌ كۆشكی سپی جێبهێڵن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا"جۆ بایدن" وێنه‌ی‌ خۆی و جیل ی هاوسه‌ری‌ له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی تۆماركرد.

بایدن ئه‌م وێنه‌یه‌ی‌ خۆی له‌ تۆڕی ئێكس بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی" سێڵفیه‌كی نوێ له‌پێناو گه‌شته‌كه‌، ئه‌مه‌ریكا خۆشمانده‌وێیت"
له‌م وێنه‌یه‌دا بایدن ی ته‌مه‌ن 82 ساڵ و جیل ی هاوسه‌ری كه‌ 73 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ سێڵفیه‌كه‌یان تۆماركردوه‌ و له‌ پشتیانه‌وه‌ باخچه‌كه‌ی‌ كۆشكی سپی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌ به‌فر سپی بووه‌.

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتودا دۆناڵد تره‌مپ ببێته‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا و جیهان له‌ چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه‌ پاش ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ.



PM:07:16:20/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌