ڤیدیۆ: نه‌یزه‌كێك له ئاسمان كه‌وته خواره‌وه
وێستگە ستایل-
له حاڵه‌تێكی سروشتی جیاوازدا كامێرای به‌رده‌م ماڵێك له دورگه‌ی شازاده ئیدوارد له كه‌نه‌دا ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كێكی تۆماركردوه كه به‌ر زه‌وی كه‌وتوه.
چیرۆكه‌كه له‌وێوه ده‌ستیپێكردوه كه لۆرا كیلی و هاوسه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیان شۆك بوون به بینینی تۆز و پارچه به‌ردی وورد له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵام پاش ته‌ماشاكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كامێرای به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان زانیویانه نه‌یزه‌كێك له‌به‌رده‌میان كه‌وتۆته خواره‌وه و له‌گه‌ڵیدا ده‌نگێكی به‌رز و دوكه‌ڵ دروستبووه.
دوو هاوسه‌ره‌كه به‌شی نه‌یزه‌ك له زانكۆی ئه‌لبێرتا ی كه‌نه‌دایان ئاگادار كردۆته‌وه، پاش ئه‌وه پسپۆڕی جیۆلۆجی "كریس هیر" پشكنینی بۆ نمونه‌ی به‌رده وردبووه‌كه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ستێره‌كان یان نا.
پسپۆڕان له ئاژانسی ناسا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به نزیكه‌ی 43 ته‌ن له مادده‌ی نه‌یزه‌ك ڕۆژانه به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون، به‌شێكی زۆریان ته‌نها له به‌رگه هه‌وادا ده‌سوتێن و ده‌بن به هه‌ڵم له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌یاندا.
ئه‌م نه‌یزه‌كه‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه تیره‌كه‌ی ته‌نها 2 سانتیمه‌تر بووه، له كۆمه‌ڵه‌ی"كۆندریت ی ئاساییه" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆماركراوه به‌ناوی"شا‌رلۆت تاون" به‌ناوی ئه‌و شاره‌ی كه له دورگه‌ی شازاده ئێدوارد له ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا كه‌وتۆته خواره‌وه.
PM:12:34:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه