‌خانمان له‌م كاته‌دا زیاتر تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ گۆڤاری Journal of Correctional Health Care بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ %40 ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ له‌ زیندانیه‌كانی ئۆنتاریۆ له‌ كه‌نه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ توشی زه‌بری مێشك (TBI) بوون.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ كه‌نه‌دا ئه‌نجامبدرێت و تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت خانمان یان پیاوان كامیان زیاتر ڕه‌فتاری تاوانكاری ئه‌نجامده‌ده‌ن.

دكتۆره‌ ئه‌نجیلا كولانتۆنیۆ گه‌وره‌ توێژه‌ر له‌ په‌یمانگای دوباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ ژیان له‌ تۆرنتۆ باسی له‌وه‌ كردوه‌"ئه‌گه‌رچی به‌ركه‌وتن به‌ مێشك بابه‌تێكی بڵاوه‌ به‌ڵام هه‌موویان نابنه‌ كه‌سانێكی تاوانكار"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت"ئه‌و كاته‌ی‌ زیان به‌ر سه‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ مێشك ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كاربكات، كه‌سه‌كه‌ توشی شڵه‌ژان و له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری بۆماوه‌یه‌كی كورت ده‌بێت، ناوبه‌ناو ئاگای له‌ده‌ست ده‌دات و توشی بیرچونه‌وه‌ بوون"

پێشتر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردوه‌ زۆرینه‌ی‌ زیندانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا %25-%87 زه‌بر به‌ر سه‌ریان كه‌وتوه‌ و %50 ی زیندانیه‌ پیاوه‌كان توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوون، هاوكات زۆرینه‌ی‌ ئافره‌تان كه‌ چونه‌ته‌ زیندان به‌هۆی تاوانكاریه‌ك ئه‌نجامیانداوه‌ ئه‌وه‌ زه‌بر به‌ر سه‌ریان كه‌وتوه‌ له‌ته‌مه‌نیاندا و له‌ ته‌مه‌نی منداڵیاندا به‌ جه‌سته‌ یان له‌ڕێی سێكسه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌ به‌راورد به‌ پیاوان. 

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" به‌م دواییانه‌ ئاگای هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ به‌ركه‌وتنی سه‌ریان به‌ زه‌بری توند وه‌ك تۆپی یاری یان توندوتیژی خێزانی به‌رامبه‌ر كراوه‌"


PM:09:25:16/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌