‌ئايا نوستن له‌سه‌ر سك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ خه‌و بینینه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ  ئاشكرای كردوه‌ شێوازی نوستن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری ئه‌و خه‌وانه‌ی‌ مرۆڤ ده‌یبینێت.

هه‌ندێك كه‌س لایان وایه‌ خواردنی په‌نیر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری نوستن، توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ شێوازی نوستن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری ئه‌و خه‌وه‌ی‌ مرۆڤ ده‌یبینێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ساڵی 2021 له‌ گۆڤاری Sleep and Hypnosis بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا 63 خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه‌ داوایان لێكراوه‌ له‌سه‌ر لای ڕاست و لای چه‌پ بخه‌ون، پاش هه‌ستان له‌خه‌و داوایان لێكراوه‌ داتا له‌باره‌ی‌ كوالیتی ئه‌و خه‌وه‌یان باسبكه‌ن كه‌ بینیویانه‌ و چه‌ند ڕوون بووه‌ و مه‌زاجیان له‌ به‌یانیان.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌"نوستن له‌سه‌ر لای چه‌پ ئه‌گه‌ری بینینی خه‌وی ناخۆش زیاد ده‌كات به‌جۆرێك %40.9 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر لای چه‌پ نوستوون خه‌وی ناخۆشیان بینیوه‌ به‌راورد به‌ %14 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر لای ڕاست نوستوون كه‌ زۆرینه‌یان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ هه‌ستیان به‌ ئارامی كردوه‌ له‌ ماوه‌ی‌ نوستنه‌كه‌یاندا.

ساڵی 2024 توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی هۆنگ شیۆ یان له‌ هۆنگ كۆنگ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 670 كه‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌نجامداوه‌، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ون زیاتر خه‌وی ڕوون ده‌بینن، وه‌ك كه‌وتنه‌ داوی خۆشه‌ویستی یان هه‌ستكردن به‌ خنكان یان دانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ناوبانگ.

كای- چینگ یۆ توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت خه‌وی ڕوون ببینن ئه‌وه‌ باشتره‌ له‌سه‌ر سك بخه‌ون یان له‌سه‌ر لای چه‌پ بخه‌ون، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ ئاگاییه‌وه‌ بكه‌ن.


PM:08:53:16/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌