ئاگره‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلوس هه‌ڵبژاردنی لیستی به‌ربژێره‌كانی ئۆسكاری دواخست
وێستگە ستایل-
ئه‌و ئاگره‌ی له شاری لۆس ئه‌نجلوس كه‌وتۆته‌وه هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی به‌ربژێره‌كانی ئۆسكار كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانست و وێنه‌ی جوڵاو پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆجاری دووه‌م دوابخرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌كادیمیای"بیل كرامر" و "جانیت یانج" بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئاگره‌كه هێشتا به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش ئه‌كادیمیاكه‌ی ناچار كردوه ماوه‌ی ده‌نگدان درێژ بكه‌نه‌وه و ڕاگه‌یاندنی بابه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ خه‌ڵاته‌كه دوابخه‌ن.
بڕیار وابوو كاندیده‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكار له 19 ی ئه‌م مانگه ئاشكرا بكرێت به‌ڵام پێشتر به‌رواره‌كه خرایه 23 ی هه‌مان مانگ، پێش ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و به‌رواره‌كه‌ی بخرێته كاتێكی نادیاره‌وه.
بێجگه له‌وه‌ش ئه‌كادیمیاكه ئاهه‌نگی میوانداری ساڵانه‌ی لابردوه كه بڕیار وابوو 10 ی مانگی 2 سازبكرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاهه‌نگێكی گه‌وره له شاری"لۆس ئه‌نجلوس" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاوڵاتی ماڵه‌كانی خۆیان چۆڵكردوه.
PM:04:29:14/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 344
جار خوێنراوهتهوه