ئاگره‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلوس چالاكیه‌كانی هۆلیوودی وه‌ستاندوه
وێستگە ستایل-
سوتانی دارستانه‌كان بۆته هۆی وێرانكردنی ناوچه‌ی"باسیڤیك بالیسادیس" كه شوێنێكی تایبه‌ته به كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌و هۆیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌سه‌رتاسه‌ری لۆس ئه‌جلوس ڕاگیراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ندین بۆنه‌ی ئه‌م وه‌رزه ڕاگیراوه كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه بچێت.
ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گراندا كه بڕیار بوو 26 ی ئه‌م مانگه له سانتا مۆنیكا ئه‌نجامبدرێت دواخراوه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دابه‌شكردنی ئه‌م خه‌ڵاته"جۆی برلین" له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی" ئه‌وه‌ی ڕویداوه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌بووه، نزا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن"
بڕیار وابوو خه‌ڵاتی تایبه‌ت به ڕه‌خنه‌گران بۆ ساڵی 2025 له‌سه‌ر شاشه‌ی هۆلیود نمایش بكرێت و كۆتای هه‌فته‌ی ڕابردووش ده‌بوایه ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی"گۆڵدن گلۆب"به‌ڕێوه بچوایه.
به‌رده‌وامی ئاگر له باشووری كالیفۆرنیا وایكردوه ژماره‌یه‌ك بۆنه‌ی گه‌وره له هۆلیوود و نمایشی سه‌ر فه‌رشی سوور دوابخرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شداكاری وێنه‌گرتن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌و ناوچه‌یه ڕاگیراوه به‌هۆی ڕه‌شه‌با و دوكه‌ڵ و ئه‌و ئاگره به‌هێزه‌ی ڕویكردۆته ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ پێنج رۆژە ئاگر لە شاری لۆس ئەنجلوسی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و ژمارەی قوربانییان و زیانەکانی ئاگرەکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
PM:03:29:12/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه