کاریگەریەکانی قەبزی لەسەر کۆئەندامی ھەرس
وێستگە ستایل-
ئەگەر قەبزی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت بە ھەر ھۆکارێک، ئەگەری ھەیە ئەم حاڵەتانەی خوارەوە ڕووبدات دكتۆر حهبیب پزیشكی نهشتهرگهری ههناوی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
1-ھەستکردنی ئازاری سک ناوبە ناو بەشێوەی پێچی ناوسک.
2-ھەستکردن بە ئاوسانی سک بەھۆی کۆبونەوەی غازات.
3-درزبوونی کۆم یان قڵیشی کۆم بەھۆی تێپەڕینی پاشماوەو پیسایی ڕەق بەناو کۆمدا.
4-مایەسیری بەھۆی زەختکردن و زۆرکردن لەکاتی پیساییدا کە ئەبێتە ھۆی گەورەبوون و کشانی موولولەکانی دەوری کۆم.
5-خۆین دانان لە کۆمەوە کە ئەکرێت بەھۆی درزی کۆم یان مایەسیریەوە بێت، ھەندێک جار بەشێوەی خوێن مەیینی دەوری کۆم دەرئەکەوێت.
6-خزان و ھاتنە خوارەوەی ناوپۆشی کۆم و ڕێکە بۆ دەرەوە.
7-دروستبوونی گیرفانی ھەوایی لە دیواری کۆڵۆن بەھۆی مانەوەی پاشماوەی خواردن یان پیسایی لە کۆڵۆندا کە ئەبێتە ھۆی زیادبوونی فشار لەسەر دیواری کۆڵۆن و دروستبوونی ئەم گیرفانانە، کە لەوانەیە ئەمەش ببێتە ھۆی ھەوکردن یان تەقین یان خوێنبەربوونی کۆڵۆن.
8-دروستبوونی برین لە ناوپۆشی ڕێخۆڵەکان بەتایبەتی برینی ڕێکە.
9-گیرانی پیسایی لە کۆم و ڕێکە بەتایبەتی کە ھەندێک جار پێویست ئەکات بە ڕێگای تایبەت یان بە نەشتەرگەری چارەخواز ڕزگار بکرێت لەو گیرانە.
10-ھەستکردن بە ماندوویەتی و بەدھەرسی و کەم خۆراکی بەردەوام.
11-بەھۆی قەبزی بەردەوام و زۆر فشار کردن بۆ پیسایی کردن زۆر جار فتقی بن ڕان و دیواری سک دروست ئەبن.
PM:02:32:12/01/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه