‌ڤیدیۆ: دوای 12 ساڵ هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری سوری گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی‌

وێستگە ستایل-

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ی‌ له‌ناو چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری"مه‌كسیم خه‌لیل" گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سوریا.

پاڵه‌وانی درامای "ابتسم أیها الجنرال" ئاشكرای كردوه‌ له‌ ساڵی 2021 ه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ نامه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاڕاسته‌كراوه‌،به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ دژی ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د بووه‌.

مه‌كسیم خه‌لیل پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ لێیكراوه‌ و زانیویه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه‌ سوریای به‌جێهێشتوه‌ و دواین ڤیدیۆیی كه‌ له‌ سوریاوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ و نوێترین به‌رهه‌می خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌ساڵه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر باكگراوندی ڤیدیۆكه‌ تیایدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ پیرۆزبای له‌ گه‌لی سوریا ده‌كات و خۆشحاڵه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی‌.




PM:08:57:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 4124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌