‌ڤیدیۆ: ئه‌ساڵه‌ گۆرانی بۆ سوریا ده‌ڵێت

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری"ئه‌ساڵه‌" نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و پێشكه‌شی نیشیمانه‌كه‌ی‌ خۆی"سوریا" كردوه‌، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری ئاڕاسته‌ی‌ سوریه‌كان كردوه‌ له‌باره‌ی‌ خۆشه‌ویستی و پێویستی به‌خشین و تێپه‌ڕاندنی برینه‌كانی ڕابردوو.

ئه‌م خانمه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی"هه‌ست و سۆزێكی تێكه‌ڵاو و به‌هێز هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ترسه‌ له‌وه‌ی‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ی‌ بیر بچێته‌وه‌ چی بوین و بنه‌چه‌مان چییه‌، گه‌لی سوریا وه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌یه‌كین له‌ هه‌موو دنیادا ته‌نها یه‌ك دانه‌ هه‌یه‌، كه‌سه‌كان تێكه‌ڵاون و ئاین و نه‌ریتی جیاوازیان هه‌یه‌ و سادده‌ن و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌ی‌ هه‌یه‌ له‌نێوانیاندا"

ئه‌ساڵه‌ ده‌شڵێت" ده‌ڵێن ئێمه‌ هاوڵاتی سوریای گه‌وره‌ و میهره‌بانین، سوریا مێژویه‌كه‌ گه‌له‌كه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت و خوێنی خۆی كردۆته‌ قوربانی، نامانه‌وێت ته‌واوی ڕێگای ژیانمان به‌ خوێن ته‌واو بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت یه‌ك بگرین و ئه‌م وڵاته‌ جوانه‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ جوانتر له‌ خاك و دره‌خت و ماڵ و دانیشتوانه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی‌ بونی نییه‌"

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ ئه‌ساڵه‌ به‌تول زیدان و یارا ئه‌حمه‌د وشه‌كانیان نوسیوه‌ ئاواز و دابه‌شكردنی عه‌لی حه‌سوونه‌.


PM:08:43:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌