ڤیدیۆ: ئارنۆڵد پیر بووه
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هۆلیود" ئارنۆڵد شوارزنیگه‌ر" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌هۆی شێوه جیاوازه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی یاری له‌شجوانیه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه "ئارنۆڵد" له شه‌قامه‌كانی شاری نیویۆرك ده‌سوڕێته‌وه و له ده‌وری 5 پاسه‌وان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه تا ئێستا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به‌و جۆره نه‌بینراوه.
ئارنۆڵد به قژ و ڕیشێكی سپیه‌وه به هه‌نگاوی بچووك و هێواش به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه به‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی ئارنۆڵد 200 ساڵ پیر بووه.
ده‌ركه‌وتنه نوێكه‌ی ئارنۆڵد ترسی خستۆته دڵی هه‌واداره‌كانیه‌وه له‌باره‌ی ته‌مه‌ن و ته‌ندروستیه‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه ئاشكرا بووه ئه‌م ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌ی ئارنۆڵد بۆ فیلمێكی نوێ بووه كه ژانری كۆمیدیه و بڕیار وایه ساڵی داهاتوو نمایش بكرێت.
ئارنۆڵد به بنه‌چه هاوڵاتیه‌كه‌ی نه‌مساویه و ته‌مه‌نی 77 ساڵه، به فیلمی ئاكشن ناوبانگی ده‌ركردوه له‌وانه‌ش"تێرمینه‌یتۆر" و چه‌ندین فیلمی ناوداری دیكه.
PM:05:51:18/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه