‌ئه‌دێل تۆمه‌تباره‌

وێستگە ستایل-

دادگای ڕیۆدی جانیرۆ بڕیاریدا گۆرانی Million Years Ago  خانمه‌ گۆرانیبێژی ناوداری به‌ریتانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بسڕێته‌وه‌ به‌و تۆمه‌ته‌ی‌ بیرۆكه‌ی‌ گۆرانیه‌كه‌ی‌ بردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای به‌رازیل سزای ئه‌دێل 50 هه‌زار ڕیالی به‌رازیلی یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 8 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ ئه‌دێل كه‌ ساڵی 2015 به‌رهه‌می هێناوه‌ بیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ كارێكی هونه‌ری ئاوازدانه‌ر تۆنینیۆ جیرایس وه‌رگیراوه‌ كه‌ 20  ساڵ پێش ئێستا به‌رهه‌می هێناوه‌ و ئاوازدانه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وتویه‌تی"شۆك بووم پاش ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌م زانی، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چی بكه‌م، به‌نزیكه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ ئه‌دێل كردویه‌تی هه‌مان ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ من پێش 20 ساڵ كردومه‌"

پارێزه‌ری ئاوازدانه‌ره‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ساڵی 2021 سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌دێل تۆماركردوه‌ به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ ئاوازدانه‌ر تۆنینیۆ جیرایس له‌و ساڵه‌وه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ جارێكی دیكه‌ ڕویكردۆته‌وه‌ دادگای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌ بازرگانیه‌كان له‌ ڕیۆدی جانیرۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌.

دادوه‌ری كه‌یسه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ئه‌دێل بلۆك بكه‌ن، تۆنینیۆ جیرایس له‌ئێستادا ئومێدی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ بگاته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌دێل له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.


PM:05:23:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌