نەخشەسازیی مێشک چییه؟
وێستگە ستایل-
پێکهاتەی مێشکمان دیزاینێکی ناوازە و سەرسوڕهێنەری هەیە، هەر بەشێکی بەرپرسە لە کۆمەڵە فرمانێک، دكتۆر نەشئەدین پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەرات و دەمارەکان لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1-بەشی پێشەوەی مێشک: بەرپرسە لە بیرکردنەوە و بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دیاریکردنی جۆری هەڵسوکەوت و کەسێتی و کۆنتڕۆڵکردنی هەست و جوڵەی لەشمان، و ناوەندی دەربڕین (قسەکردن) دەکەوێتە ئەم بەشەوە.
2-بەشی سەرەوەی مێشک: ناوەندی بیرکاری و ژمێریاری لێرەیە، هەروەها بەرپرسە لە وەرگرتن و لێکدانەوەی هەستی بەرکەوتن و چەشتن و ئازار و گەرمی و لەرینەوە و هەموو ئەوبەرکەوتن و هەستانەی کە لەڕێگەی هەستەوەرەکانمانەوە هەستیان پێدەکەین (بەهۆی ئەم بەشەوە هەست بەجیهانی دەرەوەی لەشمان دەکەین).
3-بەشی پشتەوەی مێشک: بەرپرسە لە بینین و لێکدانەوەی ئەوشتانەی کە ئەیانبینین.
4-بەشی خوارەی مێشک: ئەم بەشە بەرپرسە لە بیستن و تێگەیشتن و زمانەوانی و یادگە (زاکیرە - میمۆری) و پلاندانان و ڕێکخستنی بەرنامەی کار و کۆنترۆڵی هەست و سۆزەکانمان.
فشار (یاخود زەبر) بۆسەر هەر یەکێک لەم بەشانە ئەبێتەهۆی لەدەستدانی ئەو کار و فرمانانەی کە ئەو بەشە لێی بەرپرسە.
PM:04:50:18/12/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه