‌ڤیدیۆ: پاش له‌ناوچوونی ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ سوریا په‌یامێك بۆ سوریه‌كان ده‌نێرێت

وێستگە ستایل-

پاش ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ڕژێمه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا كۆتای هات، زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سوریا ئه‌و به‌رواره‌یان به‌ دووباره‌ له‌دایكبوونه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان داناوه‌.

له‌ناو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش، ئه‌كته‌ری ناوداری سوری"درید له‌حام" له‌ڕێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامێكی ڤیدیۆیی خۆی بڵاكردۆته‌وه‌ و تیایدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ خستۆته‌ ڕوو.

له‌حام له‌ ڤیدیۆكه‌دا چه‌ند گرته‌یه‌كی شانۆگه‌ریه‌كی نیشتیمانی نوێ كردۆته‌وه‌ كه‌ ساڵی 1978 ده‌رهێنراوه‌ و تیایدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ و سه‌ركه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ناوی به‌شار ئه‌سه‌دی نه‌هێناوه‌ و ته‌نها ده‌ڵێت" پیرۆزه‌ له‌ سوریا نیشتیمانه‌كه‌م دوباره‌ له‌دایكبوونه‌وه‌ی‌ نوێت پیۆز بێت، هیوادارم هه‌موو ساڵێك له‌م به‌رواره‌دا ئه‌و یاده‌ بكه‌ینه‌وه‌ و ده‌بێت یه‌ك ده‌ستبین به‌ هه‌موو بیروبۆچون و ڕه‌هه‌نده‌ سیاسیه‌كانمان و ده‌بێت وه‌ك منداڵ گۆرانی بڵێین، وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ منداڵبوین و گۆرانیمان بۆ نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌وت"

له‌حام له‌دایكبووی 1934 ه‌ له‌ باوكێكی سوری و دایكێكی لوبنانی، له‌ شارۆچكه‌ی‌ مه‌شگره‌ و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاله‌ به‌یتار كردوه‌ خاوه‌نی سێ منداڵه‌، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانی سوریا.

دوای دەیەیەک لە حکومی بەشار ئەسەد، چەندین ئاڵەنگاری رووبەڕووی بوونەوە لەوانەش بەهاری عەرەبی کە ساڵی 2011 رویدا، کە چەند مانگێک رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەناو خاکی سوریادا بەردەوام بوو، بەڵام دواتر دەسوەردانی دۆستەکانی سوریا هاوکێشەکەی لە بەرژەوەندی بەشار یەکلایی کردەوە و حکومەتەکەی ئەسەد نەکەوت.

بەڵام هه‌فته‌ی‌ رابردوودا جارێکی دیکە گروپە ناڕازییەکانی سوریا بە سەرۆکایەتی تەحریر شام دەستیان بە هێرش کردەوە و  دیمەشق کەوت و بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماریش ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ وڵاتی ڕوسیان.





PM:12:49:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌