هۆکارەکانی گرژبوونی ماسولکە
وێستگە ستایل-
گرژبوونی ماسولکەکان حاڵەتێکی کتوپڕ و نائیرادییە، کە دەبێتە هۆی ئازار لە ناوچەکەدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەریەکێک لە ماسولکەکانی جەستە هەبێت و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک تا چەند خولەکێک بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار لە ناوچەکەدا، دکتۆر ئالان پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری خستۆته ڕوو.
هۆکارەکانی:
گرنگترین هۆکارەکانی گرژبوونی ماسولکەکان بریتین لە:
1-ووشکبوونەوەی لەش، بەو پێیەی ماسولکەکان پێویستیان بە شلە هەیە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنیان.
2-خواردنی کافاین وەک چا و قاوە
3-قەلەقی و فشار.
4-گرژبوونی ماسولکەکان و بەکارهێنانی زۆر، وەک وەرزشی زۆر
5-وەرزشکردن لە کەشوهەوای گەرمدا.
6-ناهاوسەنگی خوێ و کانزاکانی ناو لەش، وەک پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم.
7-گرژبوونی قاچ لە شەودا
هەندێک جار ڕەنگە گرژبوونی ماسولکەکان لە ئەنجامی حاڵەتێکی پزیشکی ترەوە بێت، وەک:
1-دابیننەکردنی خوێنی پێویست: لە ئەنجامی تەسکبوونەوەی ئەو خوێنبەرانەی کە خوێن دەگەیەننە قاچ و دەسر، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژبوون و ئازار لە قاچ و پێیەکان لە کاتی چالاکییەکاندا. ئەم گرژبوونانە کاتێک دەوستن کە چالاکییەکە دەوەستێت.
2-کێشەی دەمارەکان: کاتێک دەمارەکانی بڕبڕەی پشت تووشی پەستان دەبن، ئازار و گرژبوون لە قاچەکاندا ڕوودەدات. ئەم ئازارە زۆرجار لەکاتی ڕۆیشتن خراپتر دەبێت.
PM:12:02:14/12/2024
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه