‌باسل خه‌یات: له‌لایه‌ن تۆڕی جاسوسی سوریاوه‌ داواكراو بووم

وێستگە ستایل-

هونه‌رمه‌ندی سوری"باسل خه‌یات" شانازی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ سوریا ڕوده‌دات و ده‌شڵێت"ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌واڵی ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌دم بیست باوه‌ڕم نه‌كرد"

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی سوریاوه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌جێهێشتوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئارامی نه‌بینیوه‌ تیایدا و بواری نه‌بووه‌ وشه‌ی‌ حه‌ق و ڕاستی بڵێت، ئه‌گه‌رچی هیچكات هیچ لێدوانێكی سیاسی نه‌داوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بوه‌"
خه‌یات وتویه‌تی"شۆك بووه‌ به‌وه‌ی‌ ساڵ و نیوێك به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن تۆڕی جاسوسی سوریاوه‌ داواكراو بوه‌، به‌رپرسان بێ به‌شیان كردوه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ پاسپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌گه‌رچی له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بووه‌"

دوای دەیەیەک لە حکومی بەشار ئەسەد، چەندین ئاڵەنگاری رووبەڕووی بوونەوە لەوانەش بەهاری عەرەبی کە ساڵی 2011 رویدا، کە چەند مانگێک رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەناو خاکی سوریادا بەردەوام بوو، بەڵام دواتر دەسوەردانی دۆستەکانی سوریا هاوکێشەکەی لە بەرژەوەندی بەشار یەکلایی کردەوە و حکومەتەکەی ئەسەد نەکەوت.

بەڵام هه‌فته‌ی‌ رابردوودا جارێکی دیکە گروپە ناڕازییەکانی سوریا بە سەرۆکایەتی تەحریر شام دەستیان بە هێرش کردەوە و  دیمەشق کەوت و بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماریش تا ئێستا شوێنی نادیارە.


PM:08:39:12/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌