‌‎هۆكار و نیشانه‌كانی هەوکردنی زێ

وێستگە ستایل-

هەوکردنی زێ بریتییە لە هەوکردنی دیواری زێ کە دەبێتە هۆی دەردانی دەردراو و خوران و ئازار، بەزۆری بەهۆی گۆڕانی هاوسەنگی نێوان بەکتریاکانی زێ دروست دەبێت. هەروەها بەهۆی دابەزینی ئاستی ئیسترۆجین لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە و هەندێک کێشەی پێست، ‎دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون  له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

‎باوترین جۆرەکانی هەوکردنی زێ بریتین لە:
‎1-هەوکردنی بەکتریا: ئەمەش بەهۆی گەشەکردنی زۆری بەکتریاکانەوەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە زێدا هەن و هاوسەنگی سروشتییەکەی تێکدەچێت.
‎2-هەوکردنی کەڕوو: بەزۆری بەهۆی کەڕوویەکی سروشتییەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێت کاندیدا ئەلبیکانس.
‎3-هەوکردنی مشەخۆر: ئەم هەوکردنە بەهۆی مشەخۆرێکەوە دروست دەبێت و بەزۆری لەڕێگەی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە.
چارەسەری هەوکردنی زێ بەندە بە جۆرەکەی و نیشانەکانی هەوکردنی زێ بریتین لە:
‎1-گۆڕانی ڕەنگ، بۆن، یان بڕی دەردراوەکانی زێ
‎2-هەستکردن بە خوران یان سووتان لە زێدا
‎3-هەستکردن بە ئازار لە کاتی جووتبووندا
‎4-هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردندا
‎5-خوێنبەربوونی سووک لە زێ یان پەڵە


PM:08:11:12/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌