‌خه‌نه‌ و سابونی ڕه‌قی ده‌خرێنه‌ لیسته‌كه‌ی‌ یونسكۆوه‌

وێستگە ستایل-

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕۆشنبیری و زانست "یونسكۆ" ئاشكرای كردوه‌ خه‌نه‌ و سابونی ڕه‌قی ده‌خرێنه‌ لیستی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی‌ كه‌ زۆر كه‌س به‌كاریده‌هێنن و مێژووین و تایبه‌تن به‌ نه‌ریتی مرۆڤایه‌تی.

لیژنه‌ی‌ حكومه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ ئاسه‌واری رۆشنبیری ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ بۆ 5 شه‌ممه‌ نزیكه‌ی‌ 66 بابه‌تی نوێ ده‌خرێنه‌ لیستی ئاسه‌واره‌ جیهانیه‌كان له‌لایه‌ن یونسكۆوه‌.

اليونسكو

فه‌له‌ستین ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات شێوازی دروستكردنی سابونی نابلوس له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا بخاته‌ لیسته‌كه‌وه‌ و هاوكات پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و نه‌ریتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ خه‌نه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ سابوونی ڕه‌قی بخرێته‌ لیسته‌كه‌ی‌ یونسكۆوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تائێستا 16 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی كاریان له‌سه‌ر كردوه‌ چونكه‌ خه‌نه‌ هێمایه‌ بۆ سوڕی ژیانی تاك له‌ له‌دایكبوونی هه‌تا مردنی، له‌ ته‌واوی بۆنه‌ و قۆناغه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌كارده‌هێندرێت .

خواردنه‌وه‌ی‌ ساكی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ كحولانه‌ی‌ له‌ برنج دروست ده‌كرێت له‌ نه‌ریتی ژاپۆنیه‌كاندا زۆر به‌ناوبانگه‌، یونسكۆ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ بخاته‌ لیسته‌كه‌وه‌.


PM:07:57:03/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌