‌ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ نوێترین به‌رهه‌می بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "خه‌نده‌" بڵاوكرده‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌ نوسیویه‌تی"هەندێک جار زەردەخەنەی لێوێک دەبێتە هۆی بزربوونی هەور و خەمەکانی دڵ ڕایدەماڵن، سوپاسی گشت ئەو زەردەخەنانە دەکەم کە وجودیان هەیە لەم کلیپە و جوانترتان کرد بە ڕوە خۆشەکانتان"
 
ده‌شڵێت"زەردەخەنە، نوێترین بەرهەمی هونەریمە ڕۆژی ٣ شەمە لە یوتوبی بەندەوە بەرگوێ و دیدی ئێوەی ئازیز دەکەوێت"

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ لە هۆنراوەی صالح بێچاره‌ و ئاواز و موزیک مامۆستا عمر عه‌بدوڵا كاری تیادا كردوه‌ و له‌ دەرهێنانی ئاسۆ جمال موختارە.

ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌، ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ سلێمانیه‌ و له‌ئێستادا له‌وڵاتی‌ به‌ریتانیا ده‌ژی‌ و بڕوانامه‌ی‌ زانكۆی له‌  له‌نده‌ن له‌بواری‌ مۆسیقاو ستایله‌ سه‌رده‌میه‌كانی‌ گۆرانی‌ وتن به‌ده‌ستهێنا، خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ هونه‌رییه‌.




PM:07:24:03/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌