کیسی بارتۆلین چییە و چۆن چارەسەردەکرێت؟
وێستگە ستایل-
کیسی بارتۆلین بریتییە لە کیسێک پڕ لە شلە کە لە یەکێک لە ڕژێنەکانی بارتۆلین دروست دەبێت، کە لە هەردوو لای دەرچەی دامێندا هەڵکەوتووە. ئەم ڕژێنانە شلە دەردەدەن کە یارمەتی چەورکردنی دامێن دەدات، ئەگەر بۆری یەکێک لەم ڕژێنانە گیر ببێت، شلە دەتوانێت کۆببێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کیس، لە هەندێک حاڵەتدا کیسەکە تووشی هەوکردن دەبێت، کە ئازاری هەیە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی دەبێت، دکتۆرە شەنگە پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا نیشانه و چارهسهری كیسی بارتۆلین باسدهكات.
نیشانەکانی کیسی بارتۆلین:
1-گرێیەکی بێ ئازار لە نزیک دەرچەی دامێن (ئەگەر کیسەکە تووشی هەوکردن نەبووبێت).
2-ئازار و ئاوسان و سووربوونەوە (ئەگەر کیسەکە تووشی هەوکردن بووبێت)
3-ناڕەحەتی لە کاتی دانیشتن، ڕۆیشتن، یان جووتبوون.
چارەسەری کیسی بارتۆلین بریتییە لە:
1-پادی گەرم یان حەمامی گەرم بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی و هاندانی دەرهێنانی ئەو شلە زیادەیە.
2-دەرمانی دژە زیندەیی ئەگەر کیسەکە تووشی هەوکردن بووبێت.
3-بڕیاری لابردنی ڕژێنەکە بە نەشتەرگەری لە لایەن دکتۆری پسپۆڕەوە
AM:11:30:26/11/2024
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه