‌پزیشكێك: ماچكردنی منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو مه‌ترسیداره‌

وێستگە ستایل-

پزیشكانی پسپۆڕ له‌ بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ئاگای ده‌ده‌ن له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی ماچكردنی منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو، به‌تایبه‌ت له‌ مانگی یه‌كه‌می له‌دایكبوونیاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری منداڵه‌كه‌ ده‌بێت.

ئه‌گه‌رچی ماچكردنی منداڵ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستیه‌ و ڕه‌فتارێكی باوه‌ له‌ناو زۆركه‌سدا، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتاره‌ زیانی هه‌یه‌ بۆ كۆرپه‌ و هۆكاری گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی مه‌ترسیداره‌ بۆیان هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.

دكتۆر كاران راج پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ره‌ له‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی"NHS" ئاگای داوه‌ له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی ماچكردنی منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو.

بۆچی ماچكردنی منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو مه‌ترسیداره‌؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو به‌ ته‌واوه‌تی كامڵ نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زۆر ده‌كات، بۆنمونه‌ ڤایرۆسی هێرپس كه‌ هۆكاری دروستبوونی برینی سارده‌ له‌ كه‌سانی پێگه‌یشتوو به‌ڵام بكوژه‌ بۆ منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی مێشك و ژه‌هراوی بوونی خوێن ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی منداڵ دروست ده‌كات.

منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو ئه‌گه‌ری توشبوونی به‌ به‌كتریا گواستراوه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ b (GBS) و زنجیره‌ی‌  E. coli زیاد ده‌بێت ئه‌مه‌ كار له‌ كه‌سانی پێگه‌یشتوو ناكات به‌ڵام هۆكاری توشبوونه‌ به‌ هه‌وكردنی په‌رده‌ی‌ مێشك و ژه‌هراوی بوونی خوێن و هه‌وكردنی سییه‌كان .

پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستت به‌ر منداڵ بكه‌وێت باشتر وایه‌ ده‌سته‌كانت وه‌ك پێویست بشۆیت، دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ماچكردنی ده‌م و ڕوخساری منداڵ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بویت ئه‌وه‌ باشتره‌ سه‌ردانی كۆرپه‌ی‌ تازه‌ له‌دایكبوو نه‌كه‌یت كه‌ ته‌مه‌نی له‌ یه‌ك مانگ كه‌متره‌، بۆ پاراستنی كۆرپه‌ی‌ تازه‌ له‌دایكبوو له‌ نه‌خۆشی باشتره‌ پێش سه‌ردانكردنی ده‌مامك بكه‌یت.                                                                     


PM:05:20:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌