‌گه‌نجێك كێشی خۆی زیادكرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌چێته‌ سه‌ربازی

وێستگە ستایل-

بڕیاری زیندانی بۆ گه‌نجێكی كۆریای باشوور ده‌رچوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ كێشی خۆی زیاد كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی ڕزگاری ببێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریه‌ی‌ له‌باره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ به‌هاوكاری هاوڕێیه‌كی كه‌ پسپۆڕی بواری خۆراكه‌ پلانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ و كێشی له‌شی خۆی زیاد كردوه‌.

ساڵی 2017 پاش ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی پزیشكی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌م گه‌نجه‌ كراوه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ جه‌سته‌ی‌ گونجاوه‌ بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕزگاری بێت له‌م بابه‌ته‌ بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ كێشی جه‌سته‌ی‌ زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م خزمه‌ته‌ ڕزگاری ببێت هه‌تا ساڵی 2023 كێشی له‌شی گه‌یشتۆته‌ 102.3 كیلۆگرام و تیمی پزیشكی پاش پشكنینی دوباره‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كێشی له‌شی زۆره‌ و به‌كه‌ڵكی خزمه‌تی سه‌ربازی نایه‌ت و ئه‌م زیادبوونه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كراوه‌.

پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دادگا ئه‌م گه‌نجه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست كێشی له‌شی خۆی زیادكردوه‌ و ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر خواردنی خواردوه‌ و پێش پشكنینی پزیشكی ئاوی زۆری خواردۆته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی‌ كردویه‌تی گه‌نجه‌كه‌ سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا سزای 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ر هاوڕێكه‌یدا دراوه‌.


PM:05:19:25/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌