‌سزای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ لابرا كه‌ ناپاكی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

له‌ نیویۆرك یاسایه‌ك ڕه‌ت كرایه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی زیاتره‌ له‌ سه‌ده‌یه‌ك و تیایدا ناپاكی هاوسه‌رگیری به‌ یاسا سزا ده‌درا و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ی‌ به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بكردایه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 3 مانگ زیندانی ده‌كرا.

كاسی هۆشۆل وه‌ك دادوه‌رێك واژۆی ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ ئه‌م یاسایه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1907 ، وه‌ك یاسایه‌كی كۆن ته‌ماشا ده‌كرێت كه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌مه‌.

ئه‌م دادوه‌ره‌ ده‌شڵێت"ئه‌گه‌رچی من به‌به‌خت بووم بۆ ماوه‌ی‌ 40 ساڵ ژیانێكی ئارامم هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م، واژۆكردنی بابه‌تێكی له‌م جۆره‌ جێگای پێكه‌نینه‌ بۆ من له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌زانم زۆربه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان له‌ئێستادا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆزدان"

به‌گوێره‌ی‌ یاسا له‌ ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناپاكی هاوسه‌رگیری به‌ یاسا ڕێگری لێكراوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ جیابوونه‌وه‌ زۆر ئه‌سته‌م بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ تاكه‌ ڕێگا بۆ حیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ر سه‌لماندنی ناپاكییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ یه‌كتر جیاببنه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌پاندن و پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ناپاكی ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ به‌رپرسانی یاسایی بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ن ئه‌م یاسایه‌ ڕه‌ت بكه‌نه‌وه‌.

ناپاكی هاوسه‌رگیری به‌مانای ئه‌وه‌ دێت یه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك یان پیاوێكی دیكه‌ دابنێنن، له‌كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی زیندوه‌.


PM:08:24:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 8152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌