‌هۆكارێك واده‌كات هاوسه‌ره‌كان ناپاكی بكه‌ن

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆكارێكی گرنگی ئاشكرا كردوه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك له‌ڕووی په‌یوه‌ندی سۆزداریه‌وه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌گه‌ری ناپاكی زیاتربێت به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.

تیمێك له‌ زانكۆی Reichman ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێگه‌ی‌ گه‌وره‌ و گرنگیان هه‌یه‌ له‌ڕووی سیاسی یان كاركردن ئه‌وه‌ واده‌كات زیاتر سه‌رنجڕاكێش بن و چالێنجی سۆزداری و سێكسی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی خێزانی په‌یوه‌ندی دیكه‌یان هه‌یه‌"

له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ستیان به‌ به‌هێزی كردوه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان زیاتر مه‌یلیان به‌لای ناپاكیدا ڕۆیشتوه‌ و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری دابنێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی‌ كاتی بێت، به‌م هۆیه‌وه‌ گرنگیدانیان به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یان كه‌مبۆته‌وه‌"

نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هێزن زۆرجار په‌یوه‌ندیه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌یان پشتگوێ ده‌خه‌ن و به‌جۆرێك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ چانسی زیاتریان هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌مه‌ وێرانكه‌ره‌ بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ناوده‌بات به‌م كارانه‌"


PM:08:30:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 5236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌