یونسێف ئاگای ده‌دات..منداڵانی جیهان له مه‌ترسیدان
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی جیهانی"یونسێف" ئاگای ده‌دات له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له دیمۆگرافیای زه‌ویدا ڕویداوه، له‌گه‌ڵ دیارده‌ی گه‌رمبوونی جیهانی و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا هه‌مویان به‌یه‌كه‌وه داهاتویه‌كی تاریك بۆ منداڵان دروست ده‌كه‌ن له ساڵی 2050 دا و داواش ده‌كات له‌ئێستادا هه‌نگاو بنرێت بۆ چاكسازی له‌ژیانی منداڵان هه‌تا گه‌نجانی داهاتوو باش بژین.
كاسرین راسل به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به مداڵان وتویه‌تی" منداڵان ڕوبه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌بنه‌وه له‌وانه‌ش گرفتی كه‌شوهه‌وا و مه‌ترسیه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌ر ژیانیان له چه‌ند ساڵی داهاتودا"
له‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه كه بابه‌تی جیاوازی تیادا بڵاكراوه‌ته‌وه ئه‌م ڕێكخراوه له ئه‌مساڵدا ئاگای داوه له‌وه‌ی ژیانی گه‌نجان له چه‌ند ساڵی داهاتودا له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی منداڵان له‌جیهاندا له كه‌مبونه‌وه‌دایه به‌ڵام له هه‌ندێك وڵاتی هه‌ژار له‌وانه‌ش "ئه‌فه‌ریقا" ژماره‌ی منداڵان له زیادبوندایه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرگرنگه هه‌نگاوی پێویست بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان باشتر فێرببن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ژیانیان باشتر پێبگات.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی یونسێفدا چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه كه پشت ده‌به‌ستن به وه‌به‌رهێنان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌رمبوونی جیهانی چونكه ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بابه‌ته‌كان باسكراوه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه له‌سه‌ر داهاتوی گه‌نجان كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت.
PM:07:41:21/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه