‌ئایا ته‌قاندنی په‌نجه‌كان هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ هه‌وكردنی جومگه‌كان؟

وێستگە ستایل-

ته‌قاندنی په‌نجه‌كان خویه‌كی بڵاوه‌ زۆر كه‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چونكه‌ هه‌ست به‌ ئارامیه‌كی كاتی ده‌كه‌ن كاتێك گوێیان له‌ ته‌قه‌ی‌ په‌نجه‌كانیان ده‌بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م خووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن زیان به‌ جومگه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

پسپۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتی ته‌قاندنی په‌نجه‌دا بۆشاییه‌كی بچووك دروست ده‌بێت له‌نێوان په‌نجه‌كاندا، هه‌ندێك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م ڕه‌فتاره‌ زیان به‌ ئێسك و ماسولكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان هه‌تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ته‌قاندنی په‌نجه‌كان و مه‌ترسی توشبوون به‌ داخورانی ئێسكه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌راوردی نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ گرفتیان هه‌یه‌ له‌ جومگه‌كانیان و ئه‌وانه‌ش كه‌ هیچ گرفتێكی ئێسك و جومگه‌یان نییه‌، له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ته‌قاندنی په‌نجه‌كان و توشبوون به‌ هه‌وكردنی جومگه‌كاندا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ كه‌ پزیشكێك ئه‌نجامیداوه‌ تیایدا پزیشكێك بۆ ماوه‌ی‌ 50 ساڵ په‌نجه‌كانی ته‌قاندوه‌ به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌وكردن له‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌قاندنی په‌نجه‌كان هیچ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ جومگه‌كان ناگه‌یه‌نێت.

ئه‌گه‌رچی تائێستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان ته‌قاندنی په‌نجه‌ و توشبوون به‌ هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌ڵام چه‌ند ڕاپۆرتێك ئاگای ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان دوور  بكه‌ونه‌وه‌ له‌ ته‌قاندنی په‌نجه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك زیاده‌ ڕه‌وی تیادا بكه‌ن.


PM:08:35:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌