چی له‌باره‌ی جه‌ژنی مردوه‌كان ده‌زانیت؟
وێستگە ستایل-
نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تای مانگی 11 ی هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگی"ڕۆژی مردوه‌كان" ساز ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش نه‌ریتێكه پێش گه‌یشتنی دۆزه‌ره‌وه ئیسپانیه‌كان له ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووه، له‌و ڕۆژه‌دا ته‌پڵ لێده‌ده‌ن و قوربانی ده‌كه‌ن، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ڕۆحی باپیره‌كانیان.
له‌شاری سیاتل له ویلایه‌تی واشنتن له ئه‌مه‌ریكا چالاكی تایبه‌ت به‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه جیاوازتره له مه‌راسیمی "هالوین" ئاوازی تایبه‌ت لێده‌درێت و سه‌ما ده‌كرێت، په‌یكه‌ری تایبه‌ت له‌شێوه‌ی په‌یكه‌ری مرۆڤ نمایش ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی تیمی مه‌كسیكیه‌كان بۆ سه‌مای نه‌ریتی "ئه‌دواردۆ كروزا" باسی له گرنگی ئه‌م ئاهه‌نگ و مه‌راسیمه كردوه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ریتی كۆنی مه‌كسیكیه‌كان پاش ئه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی دیكه تێكه‌ڵاو بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئاینی مه‌سیحی كاسۆلیكی كۆنن له ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به په‌یامی پشت ئه‌م بۆنه‌یه"كروزا" وتویه‌تی" نمایشه‌كه چانسێكه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه به‌یه‌كه‌وه و خواردنی ژه‌می نه‌ریتی و كۆنه و چێژ بینینه له ساته‌كان، بێجگه له‌وه‌ش نه‌وه‌ی تازه چێژ ده‌بینن له نه‌ریتی كۆنی باب و باپیرانیان، ئاهه‌نگ گێڕان بۆ مردوه‌كان واده‌كات چێژ له‌كاتی ئێستا ببینن، به‌شێكه له گه‌شته گه‌وره‌كه‌ی ژیان"
كروزا ده‌شڵێت" ژیان بێ كۆتا و هه‌میشه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ست بگرین به په‌یڕه‌وی ژیان و نه‌ریتمانه‌وه، زانیاری خۆمان بۆ نه‌وه‌كانمان بگوێزینه‌وه"
PM:04:58:04/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه