‌نیشانەکانی گرێی پەنکریاس

وێستگە ستایل-

په‌نكریاس یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ گرنگه‌كانی له‌ش، دکتۆر بەرهەم پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌رس و جگه‌ر باوترین نیشانەکانی گرێی پەنکریاس له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

1- زەردبوونی سپێنەی چاوو و پێست و بەهێواشی توندی زیاد دەبێت.
2- خورووی پێست وردە وردە توندتر دەبێت و لە بەشە جیاوازەکانی لەش و هۆکاری باو نادۆزیتەوە بۆ خورووەکە.
3- گۆران لە ڕەنگی میز و پیسایی ، بە جۆرێک میز بەرەو ڕەنگی تۆخ و هەندێجار وەک چای لێیەت ، و پیسایی ڕەنگی بەرەو سپی دەچێت ، لەگەڵیدا دەکرێت بەدهەرسی و ئازاری ناوسک و پشت و هەندێ جار هێڵنج و ڕشانەوە, و دابەزینی کێش بە بێ وستی خۆی کەسەکە.
4- هەندێجار خەسبونەوەو مەیینی خوێن لە پەلەکانی خوارەوە.
5- توشبوونی کتوپڕ بە شەکرە لە تەمەنی مام ناوەند و بەساڵاچواندا ، دەکرێت نیشانەی گرێی پەنکریاس بێت.


PM:07:53:29/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌