بیكاسۆی بچوك سه‌رنجی ملیۆنه‌ها كه‌سی ڕاكێشاوه
وێستگە ستایل-
منداڵێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی"لاورنت شڤارتز" ته‌مه‌ن 3 ساڵ به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆته ئه‌ستێره‌ی"ئینستگرام" به‌هۆی ئه‌و توانا زۆره‌ی له‌بواری هونه‌ریدا هه‌یه‌تی، هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن نازناوی"بیكاسۆی بچووك" یان لێناوه.
ئه‌م منداڵه له شوێنی كاركردنی خۆی له سوچێكی ماڵه‌كه‌یان له "نیوبیۆرن" له باڤاریا تابلۆ له‌سه‌ر قوماش ده‌كێشێت ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له تابلۆكانی له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تره، بۆ كاره‌كانی فڵچه و بۆیه‌ی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت هه‌ندێكجار به‌په‌نجه بچوكه‌كانی
ڕه‌نگه‌كان ده‌نه‌خشێنێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بچوكه نزیكه‌ی ساڵێك به‌ر له‌ئێستا زانیویه‌تی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یه، دایكی ئه‌م منداڵه كه 33 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی تایبه‌ت به ئاژانسی فرانس پرێس وتویه‌تی" ئه‌و كاته‌ی له گه‌شت گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ماڵه‌وه ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌م ویستویه‌تی ته‌نها وێنه‌كێشان بووه، بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به وێنه‌كێشانمان بۆ منداڵه‌كه‌مان كڕیوه و هه‌ژمارێكی تایبه‌تیان له ئینستگرام بۆ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی تابلۆكانی بڵاوبكه‌نه‌وه"
ئه‌م هه‌ژماره‌ی لاورن ته‌نها له‌ماوه‌ی 4 هه‌فته‌دا فۆڵۆوه‌ره‌كانی گه‌یشتونه‌ته ده‌هه‌زار كه‌س، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسامی كاری ئه‌م منداڵه‌بوون هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی و خێزانی شاهانه هه‌یه كه باوه‌ڕ به‌و كارانه ناكه‌ن لاورنت ده‌یكات"
PM:07:45:27/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه