ئه‌م جۆره شیرینیه ژه‌هری تیادایه
وێستگە ستایل-
شیرینیه‌ك كه هاوشێوه‌ی جه‌لی ورچه و مادده‌ی میۆسیمۆل ی تیادایه و هۆكاری خه‌یاڵكردنه له ناوه‌ڕاستی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌فرۆشرێت.
به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا له فریدبریگ ئاشكرایان كردوه 8 ئامێری فرۆشتنی ئه‌م جۆره جه‌لیه له ناوچه‌كانی فیترا له ویلایه‌تی هیسن هه‌یه، گه‌نجێك پاش خواردنی ئه‌م جه‌لیه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون پاش خواردنی ئه‌م جه‌لیه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن ئاژانسی چاودێری خۆراك له ناوچه‌ی ڤیتراو ئه‌نجامدراوه تیایدا سه‌لماندویه‌تی شیرینی ورچ كه له ناوچه‌ی ڤیتراو ده‌فرۆشرێت مادده‌ی میۆسیمۆل ی تیادایه، به‌رپرسان مانگی 8 ی ئه‌مساڵ ئاگاییان له‌باره‌ی زیانه‌كانی خواردنی ئه‌م جۆره شیرینیه داوه به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان چونكه به ئاسانی له‌گه‌ڵ شیرینی دیكه تێكه‌ڵاو ده‌كرێت و له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌فرۆشرێت.
PM:05:18:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه