پسپۆڕان: ته‌ماشاكردنی فیلمی سێكسی هاوشێوه‌ی ئالوده‌بوونه به مادده‌ی هۆشبه‌ر
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ته‌ماشاكردنی فیلمی سێكسی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌م خوه نه‌شیاوه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت (PPU).
(PPU) یه‌كێكه له‌و گرته ڕه‌فتاریانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌وه وه‌سفی كردوه تاك نه‌توانێت كۆنترۆڵی ئاره‌زو و پاڵنه‌ره سێكسیه‌كانیان بكه‌ن، به‌هۆیه‌وه گرنگی به په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی ژیانیان ناده‌ن و زۆرجار ئه‌م گرفته بۆ ماوه‌ی 6 مانگ یان زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
پێشتر پسپۆڕان ئاگاییانداوه له‌زیانه‌كانی ئالوده‌بوون به ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان چونكه هۆكاره بۆ لاوازی توانای ڕه‌پ بوونی چوك له پیاواندا و گرفتی ده‌رونی وه‌ك خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ زیاد ده‌كات، سێ به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی (PPU) هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌م خوه بوه‌ستن ئه‌وه هاوشێوه‌ی وه‌ستانی كتوپڕ له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیان به ته‌ندروستیان ده‌گات.
ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای فیلمی سێكسی ده‌كه‌ن به‌ده‌ست گرفتی خه‌مۆكی و هه‌ستكردن به ته‌نهایی و ناڕونی مێشكیانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه هاوڵاتیان خۆیان دووربگرن له ته‌ماشاكردنی ئه‌م بابه‌تانه و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بن كه ئالوده‌ی ئه‌م بابه‌ته بوون.
PM:04:42:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه