له‌م فڕۆكه‌خانه‌یه گه‌شتیار ناتوانێت زیاتر له 3 خوله‌ك باوه‌ش به كه‌سدا بكات
وێستگە ستایل-
له‌یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی نیوزله‌ندا ڕێگه نادرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵئاوای له یه‌كتر ده‌كه‌ن زیاتر له 3 خوله‌ك به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری فڕۆكه‌خانه‌ی"دان دی بۆنۆ" ئاشكرای كردوه ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به ماڵئاوای كردن له فڕۆكه‌خانه به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و ئاسانكاری هاتوچۆی ڕۆیشتن بۆ فڕۆكه‌خانه دێت و قه‌ره‌باڵغی زۆر له فڕۆكه‌خانه له‌ماوه‌ی ڕابردودا هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بدرێت"
مایكل بانیسی سه‌رۆكی به‌شی زانستی ده‌رونی له زانكۆی بریستۆل له به‌ریتانیا تایبه‌ت به تۆڕی "NBC news" وتویه‌تی"باوه‌شكردن یارمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌رون و دڵخۆشكردن و ته‌نانه‌ت باشكردنی ته‌ندروستی جه‌سته ده‌دات و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات"
بۆ پشتگیری كردنی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی نیوزله‌ندا ئه‌م پسپۆڕه وتویه‌تی"باوه‌شكردن بۆ ماوه‌ی 20 چركه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین ده‌ربدات، كه به هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی ناسراوه" بانیسی لای وایه ئه‌م ماڵئاوای كردنه یه‌كێكه له جۆره ڕاستگۆكانی ماڵئاوای مرۆڤه‌كان له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن.
PM:04:14:23/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه