ڤیدیۆ: بریتنی له‌گه‌ڵ خۆی هاوسه‌رگیری كرد
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی" بریتنی سپیرز" پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆی كردوه، هه‌واداره‌كانی شۆك كردوه.
ئه‌م خانمه له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت جلی بوكێنی له‌به‌ردایه و تارای كردۆته سه‌ری و باسی له‌وه كردوه له‌گه‌ڵ خۆی هاوسه‌رگیری كردوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له‌كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك ساڵه بریتنی ته‌مه‌ن 42 ساڵ له سام ی هاوسه‌ری كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی پۆپ و نمایشكاری جلوبه‌رگی ئێرانی ته‌مه‌نی30 ساڵه جیابونه‌ته‌وه.
بریتنی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیویه‌تی" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆم هاوسه‌رگیریم كرد، ئه‌مه دوباره ده‌كه‌مه‌وه چونكه ئاقڵانه‌ترین بڕیاره له ژیانمدا داومه"
بریتنی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له هه‌مان ئه‌و به‌رواره‌دا بڵاوكردۆته‌وه كه ساڵێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ سام هاوسه‌ری پێشووی هاوسه‌رگیری كردوه، له ئێستادا بریتنی له‌گه‌ڵ پیاوێكی خاوه‌نكار به‌ناوی پۆل سۆلیز ته‌مه‌نی 38 ساڵه ده‌چێته ژوانه‌وه و له‌كاتی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كۆشكه‌كه‌ی كه نرخی 7.4 ملیۆن دۆلاره له كالیفۆرنیا ناسیویه‌تی.
PM:08:50:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه