هۆكاره‌كانی هاتنه خواره‌وه‌ی لیك به ده‌مدا له‌كاتی نوستن
وێستگە ستایل-
زۆرینه له‌كاتی نوستندا كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه لیك به ده‌میاندا دێته خواره‌وه و سه‌رینه‌كانیان ته‌ڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی نائارامی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كوالیتی نوستن ده‌بێت، به‌ڵام ئایا هۆكاری سه‌ره‌كی پشت ئه‌م گرفته چییه؟ چۆن ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت؟
باوترین هۆكاره‌كانی لیك هاتنه خواره‌وه به ده‌مدا:
1- هه‌ناسه‌دان له‌ڕێی ده‌م:ئه‌گه‌ر له‌كاتی نوستندا به‌ده‌م هه‌ناسه ده‌ده‌یت ئه‌وه لیك له ده‌مت دێته خواره‌وه.
2-پشودانی ماسولكه‌كان: له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی شه‌ویلگه ئه‌م گرفته دروست ده‌بێت.
3-خواردنی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان و خواردن هۆكاره بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی لیك به ده‌مدا.
4-شێوازی نوستن: نوستن له‌سه‌ر لا یان به‌سه‌ر گه‌ده، واده‌كات لیك له ده‌مت بێته خواره‌وه به‌راورد به‌حاڵه‌تی نوستن له‌سه‌ر پشت.
5-توڕه‌ی و خراپی دۆخی ده‌رونی واده‌كات لیك به ده‌متدا بێته خواره‌وه.
چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته:
1-چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری و جیوبی لوت بكه.
2-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنی ترش و تون پێش نوستن.
3-شله‌مه‌نی مه‌خۆره‌وه پێش نوستن.
4-له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
5-ددان بشۆ و په‌ت بۆ ددان به‌كاربهێنه.
6-خاوێنكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ ده‌مت به‌كاربهێنه.
PM:08:27:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه