دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵ بۆچی مرۆڤ كاتی زیاتری ده‌وێت بۆ چاكبونه‌وه له نه‌خۆشی؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن دره‌نگ چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشی و كه‌م خه‌وی ده‌بنه دوو گرفت مرۆڤ به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، پسپۆڕان هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی بایلۆجی جه‌سته، یان توانای جه‌سته له گونجاندن له‌گه‌ڵ گرفته ته‌ندروستیه‌كان.
كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی بایلۆجی جه‌سته په‌یوه‌ندی هه‌یه به په‌ستانی زۆری ژیان، كاركردن، گۆڕانی هۆرمۆن به‌تایبه‌ت وه‌ستانی سوڕی مانگانه له خانماندا.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانكۆی ستانفۆرد ئه‌نجامیداوه سه‌لماندویه‌تی"پیری به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕَ ڕوده‌دات یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نی 44 ساڵی و دووه‌میان له ته‌مه‌نی 60 ساڵی"له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پزیشكه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه نه‌خۆشه‌كانیان له ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندا گۆڕانكاری گه‌وره و به‌رچاو تیایاندا ڕوده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ژیانكردنی ته‌ندروست و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و په‌ستانی خوێن له‌ناویاندا هه‌یه.
یه‌كێكی دیكه له‌و گۆڕانكاریه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ته‌مه‌نه‌وه، له‌ده‌ستدانی ماسولكه‌ی جه‌سته‌یه به‌ڕێژه‌ی %3-%8 پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵ، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری زوو برینداربوون زیاد ده‌كات، مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی زوتر هه‌ست به ماندوێتی و بێزاری ده‌كات، چاكبونه‌وه له نه‌خۆشی دره‌نگ ده‌كه‌وێت.
PM:12:12:19/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه