كه‌نه‌دا..ته‌نهایی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان خۆیان بكوژن
وێستگە ستایل-
لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له پیادا چونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خۆكوشتن له هه‌رێمی ئۆنتارییۆ كه زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی تیادایه، ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش داوای ئه‌وه‌یان كردوه كۆتایی به ژیانیان بهێندرێت له‌به‌ر هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ترس له ته‌نهایی و كه‌وتنه سه‌ر شه‌قام و بێلانه بوون.
چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ له هه‌رێمی ئۆنتاریۆ ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرتیان بڵاوكردۆته‌وه تیایدا پیاداچونه‌وه‌یان كردوه له‌باره‌ی بابه‌تی داواكردنی مردن و كوشتن، به‌گوێره‌ی یاساكانی وڵاتی كه‌نه‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داوای ئه‌وه ده‌كات كۆتایی به ژیانی بهێندرێت هۆكارێكی قایلكه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی داوای ئه‌م جۆره مردنه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پێداویستی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانیان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه به‌م دواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" پزیشك و په‌رستاره‌كانی كه‌نه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕوبه‌ڕوی ئه‌و دۆخه ببنه‌وه كه كه‌سانی لاواز و ئه‌وانه‌ی گرفتی دارایی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنی ژیانیان هه‌یه داوای مردن ده‌كه‌ن"
دكتۆره رامونا كۆیلۆ وه‌ك پزیشكێك و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌نجامداوه باسی له‌وه‌كردوه، به‌م دواییانه نوێترین ڕاپۆرتیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی كه‌مه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه زۆر ترسێنه‌ره، ئه‌ویش بابه‌تی MAiD خۆكوشتنه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژار و ته‌نهابون له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بوون"
AM:11:29:19/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه