جۆرێك چه‌ره‌س سوودی هه‌یه بۆ گه‌ده
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ڤیكۆسای فیدرالی له به‌رازیل باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه خواردنی گوێزی به‌رازیلی كاری گه‌ده باش ده‌كات و گه‌ده له هه‌وكردن ده‌پارێزێت.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری Journal of Nutrition بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كراوه كه 46 ئافره‌ت كه به‌ده‌ست گرفتی كێشی زیادده‌وه ناڵاندویانه به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه و كراون به دووبه‌شه‌وه، بۆ ماوه‌ی 8 هه‌فته و كراون به دوو به‌شه‌وه نیوه‌یان ڕۆژانه دوو ده‌نك گوێزی به‌رازیلیان پێدراوه.
پاش كۆتای هاتنی توێژینه‌وه‌كه، پشكنین بۆ ته‌ندروستی گه‌ده‌ی به‌شداربووه‌كان و ئاستی ڕێژه‌ی هه‌وكردن له جه‌سته‌یاندا كراوه، ده‌ركه‌وتوه دیواری نێوان سورێنچك و گه‌ده‌یان باشتر كاریكردوه له‌و ئافره‌تانه‌دا كه گوێزیان خواردوه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌داوه،ده‌رچه‌ی نێوان گه‌ده و سورێنچك ڕێگری ده‌كات له گه‌یشتنی ژه‌هر و پێكهاته‌ی دژه خۆراكی و زینده‌وه‌ره ورده‌كان بۆ سوڕی خوێن، پسپۆڕه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م جۆره گوێزه ئاستی هه‌وكردنی جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه به‌هۆی كاریگه‌ری كانزای سیلینیۆم كه له گوێزدا هه‌یه تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه و خانه و شانه‌كان ده‌پارێزێت .
PM:11:49:07/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3708
جار خوێنراوه‌ته‌وه