‌گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ پێش 30 ساڵی خۆیان خانه‌نشین ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-

ئاڕاسته‌یه‌كی نوێ له‌ناو گه‌نجانی چین دروست بووه‌ ئه‌ویش"خانه‌نشین بوونی پێش وه‌خته‌یه‌"، دۆخه‌كه‌ به‌جۆرێكه‌ گه‌نجان پێش ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی خۆیان خانه‌نشین ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ گونده‌كان ژیان ده‌كه‌ن و پشو وه‌رده‌گرن و له‌ جه‌نجاڵی شار دوورده‌كه‌ونه‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجان به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی‌ له‌دایكبووی ساڵانی 2000 ن له‌كاركردنی ناوشار دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌ و ده‌چنه‌وه‌ گوند و ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر ئاسایی بۆته‌وه‌ لایان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌شێكی دیكه‌ی‌ له‌دایكبووانی ساڵانی 90 ه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆیی گه‌شتكردنی خۆیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆر ئارامه‌ ژیانیان به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی‌ دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كاربكه‌ن.

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ ژیانكردن به‌ بێكاری و مانه‌وه‌ی‌ له‌ گوند هه‌ڵبژاردوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی‌ له‌ شار بمێنێته‌وه‌ ده‌ڵێت" به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئێستا بیر له‌ مانای ژیانكردن ده‌كه‌مه‌وه‌، تێگه‌یشتووم ژیان مانای ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ شارێكی گه‌وره‌دا بمێنیته‌وه‌، ئارامی گوند جۆرێكی دیكه‌ی‌ جوانییه‌"

سه‌رۆكی زانكۆی هۆنگ كۆنگ تایبه‌ت به‌ هونه‌ری فێركاری وتویه‌تی" 11.8 ملیۆن ده‌رچووی زانكۆ چونه‌ته‌ بازاڕی كار، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌ و داواكاری ده‌ستی كار و ده‌رچووی زانكۆ له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌مبۆته‌وه‌ و له‌ بازاڕه‌كاندا شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ نابێته‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌ و ئه‌زموونی كه‌میان هه‌یه‌.

تێكڕای بێكاری له‌ناو گه‌نجانی چین گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی پێوانه‌ی‌ 18.8% ، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ تۆماركرابێت له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا، و ئه‌م داتایانه‌ بێهیواكه‌ره‌ له‌كاتێكدا چین دووه‌م زه‌به‌لاحترین ئابووری هه‌یه‌ له‌ جیهاندا.


PM:06:11:07/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 5556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌