‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ ئه‌كزیما

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌ یكاترینا ئه‌نبیلۆگۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری باس له‌وه‌ ده‌كات" نه‌خۆشی ئه‌كزیمای پێست توند و درێژخایه‌نه‌ و چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ توشبوون و دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌"

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بۆماوه‌ و هه‌ستیاری و نه‌خۆشی كوێره‌ ڕژێنه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌ندین مادده‌ی‌ كیمیاوی و ده‌رزی و ده‌رمانی پزیشكی و كه‌ڕوو، واده‌كات توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ پێست زیاد بكات"

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌، دكتۆره‌ یكاترینا ده‌ڵێت" ئه‌كزیما به‌ قۆناغ زیاد ده‌كات هه‌تا ده‌گاته‌ قۆناغی سوور بوونه‌وه‌ و برین و خوورو و سوتانه‌وه‌ و ئازار، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆماوه‌ییه‌ هۆكاری توشبوونیشی هه‌یه‌ له‌وانه‌" گرنگی نه‌دان به‌ پێست و به‌ركه‌وتن به‌ كانزا و مادده‌ قورسه‌كان و میكرۆب و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌."

به‌گوێره‌ی‌ هۆكاری توشبوون چاره‌سه‌ر ده‌گۆڕێت، باشتره‌ كه‌سی نه‌خۆش به‌ركه‌وتنی به‌ مادده‌ی‌ كیمیاوی و ئاو كه‌مبكرێته‌وه‌ و بیركردنه‌وه‌ و ماندوێتی و سترێس هۆكاری زیابوونی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌یه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ لێیان هه‌نگاوێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ر. 


PM:08:32:06/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 11492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌