هۆكاره‌كانی ناڕێكی سوڕی مانگانه
وێستگە ستایل-
ناڕێكی سوڕی مانگانه یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی توشی هه‌ندێك له خانمان ده‌بێت، دكتۆره شناو پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
1-فرە کیسی هێلکەدان.
2-ناهەوسەنگی و نارێکی لە هۆرمۆنەکان.
3-نارێکی لە دەردانی هۆرمۆنی (ڕژێنی په‌ریزاد).
4-هەبونی گرێی منداڵدان ( Fibriod).
5-Endometriosis: کاتێک ناوپۆشی منداڵدان لە هەندێک شوێنی حەوز جگە لە منداڵدان جێگیر دەبێت.
6-زیادە گۆشت لە ناوپۆشی منداڵدان (polyp).
7-هەوکردنی منداڵدان و بۆرییەکانی نێوان منداڵدان و هێلکەدان لەگەڵ هێلکەدان .
8-فشاری دەروونی (stress)
9-وەرگرتنی برێکی زۆر کەم لە خواردن و وزە.
10- کەم کردن و زیاد بونی کێش لەماوەیکەی کەمدا
11-راهێنانی زۆر و زیاد لە پێویست.
12-سست بونی پێشوەختەی هێلکەدانەکان پێش تەمەنی ٤٠ ساڵی.
13- دەرمان وەرگرتنی هەندێ دەرمان هەندێجار ئەبێتە هۆی نارێکی سوڕی مانگانە .
14-هەندێک جار رێگەکانی رێگری لە دووگیانی ئەبنە نارێکی لە سوڕی مانگانە لەمانگەکانی سەرەتای بەکارهێنانیدا .
15-شیرپێدانی سروشتی بەمنداڵ .
16-لەتەمەنی نزیک بوونەوە لەوەستانی سوڕی مانگانە.
PM:06:11:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه