ده‌شنێ: له باشووری كوردستان هونه‌رمه‌نده‌كانمان به دووكه‌ڵی نێرگه‌له خنكێندراون
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ" ده‌شنێ موراد" له ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیی ئاهه‌نگێكی باكوری كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ستایشی كوردانی باكور ده‌كات.
ده‌شنێ له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی" ئه‌مه كۆنسێرتێكه له باكوور، ئێمه‌ی باشوور هونه‌رمه‌نده‌كانمان له چێشتخانه‌كاندا به دوكه‌ڵی نێرگه‌له خنكاندوه" ئه‌م قسانه‌ی ده‌شنێ پێده‌چێت ستایش بێت بۆ ئه‌و ڕێزه‌ی له هونه‌رمه‌ند و كاری هونه‌ری ده‌گیرێت له باكوری كوردستان.
دەشنێ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ ه وه‌ك پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێل و چالاكوانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتوه و كاریكردوه، ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی "دەشنێ شۆ" و "کۆڕەک ستار" ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
PM:05:48:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2416
جار خوێنراوه‌ته‌وه