په‌نجه‌ی شه‌یتان دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه لات وابێت ئه‌م وێنه‌یه خه‌یاڵییه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا بابه‌ته‌كه ڕاستییه و جۆرێك قارچكه له دارستانه‌كانی به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه، نازناوی" په‌نجه‌ی شه‌یتان" ی پێدراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی له ده‌ست ده‌چێت.
بێجگه له‌شێوه نامۆكه‌ی بۆنێكی ناخۆش و بێزاركه‌ری لێدێت هاوشێوه‌ی گۆشتی بۆگه‌نه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م قارچكه‌ی بینیوه وتویه‌تی" شێوه‌ی له ده‌ستێك ده‌چێت له‌ناو گۆڕێكدا هاتبێته ده‌ره‌وه و درێژ بوبێت"
ئه‌م جۆره قارچكه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌كۆتای مانگی 10 دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی شێ ئه‌مساڵ زوتر ده‌ركه‌وتوه، له‌ناو گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو و ژێر دره‌خت و باخچه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه.
بێجگه له‌وه‌ی به‌م قارچكه ده‌وترێت" په‌نجه‌ی شه‌یتان" هاوكات ناوی"ئه‌خته‌بووتی بۆگه‌ن" یان به " قارچكی ئه‌خته‌بووت" لێنراوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت نیشتیمانی سه‌ره‌كی ئه‌م قارچكه نیوزله‌ندا و ئوستورالیا بێت و له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا برابێته فه‌ڕه‌نسا و بۆیه‌كه‌مجار ساڵی 1914 له به‌ریتانیا دۆزرایه‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری پارێزگاری له ژیانی وشكانی له به‌ریتانیا وتویه‌تی" بۆنی ئه‌م قارچكه هاوشێوه‌ی بۆگه‌نه، یان گۆشتی خراپ بوو، به‌و هۆیه‌وه مێروو بۆخۆی ڕاده‌كێشێت كه ڤایرۆسیان پێوه‌یه و له‌ڕێی مێروه سه‌ردانكه‌ره‌كانی ئه‌م قارچه‌كه‌وه ڤایرۆس و به‌كتریا بڵاوده‌بێته‌وه"
PM:04:24:05/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوه‌ته‌وه