‌ئه‌م كچه‌ ماچ بكرێت ده‌مرێت

وێستگە ستایل-

كارۆلین كرای كوین خانمێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌، توشبووی سیندرۆمی (MCAS)چالاكبوونی خانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانه‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ و یه‌ك له‌كۆی 150 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ده‌بێت.

ئه‌م خانمه‌ وه‌ك به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ شاری بۆستن كارده‌كات، ئه‌گه‌ر ماچ بكرێت ئه‌وه‌ ژیانی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ڕێگه‌ نادات هیچ كه‌سێك ماچی بكات.

خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك و ماچكردنی له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه‌ واده‌كات كارۆلین توشی جۆرێك هه‌ستیاری ببێت ژیانی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
1- قورسبوونی هه‌ناسه‌دان
2-دابه‌زینی په‌ستانی خوێن
3-ئاوسانی ده‌م و قوڕگ
4-له‌ده‌ستدانی هۆش
5- سووربوونه‌وه‌ی‌ پێست و خوروو


PM:09:02:03/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 9480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌