خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر جارێكی دیكه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین قادر له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڵاوكردۆته‌وه و سوپاس گوزاره بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا تیایدایه‌تی.
ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی"خوایە گیان سوپاس بۆ، ئەم خەڵاتەگەورەیەت بەمنت بەخشی و شیفاش هەرلای تۆیە داوات لێ دەکەم بۆخاتری ناوە جوانەکانت"
ده‌شڵێت"ئەمجارەش ڕزگارم بکە لەم ئازارە قورسە هاوڕێیان بەگەورەی خۆتان بمبەخشن کەناتوانم وەڵامتان بدەمەوه سوپاس بۆ هەموو بەسەرکردنەوەکانتان ئێوە گەورەی منن هەمووکات"
ساڵی 2022 كچی ئه‌م خانمه وێنه‌یه‌كی دایكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو دایكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی دایكی ئاشكرا بكات، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌م خانمه دۆخی ته‌ندروستی تێكچو و بۆ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری وه‌رگرت، دوێنێ چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاش نه‌شته‌رگه‌ری دووه‌می بڵاوكرده‌وه.
نه‌رمین قادر خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی كچ و كوڕێكه، یه‌كێك بوو له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی پۆگرامی" به‌رنامه‌ی به‌رنامه"
PM:07:44:02/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 7052
جار خوێنراوه‌ته‌وه