توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیری دایك سوودی بۆ گه‌وره‌كانیش هه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری"ئیكۆنۆمیست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" شیری دایك ته‌نها سوودی بۆ منداڵ نییه به‌ڵكو سودی بۆ گه‌وره‌ش هه‌یه"
شیری دایك هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه و توشكه‌ری نه‌خۆشی له‌ناوده‌بات و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌شی سه‌لماندوه شیری دایك چاره‌سه‌ری چه‌ندین حاڵه‌ت ده‌كات كه توشی كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌بێت وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌وكردنی جومگه و نه‌خۆشی كۆڵۆن، هێشتا توێژینه‌وه له‌سه‌ر زانینی پێكهاته‌ی وردی شیری دایك به‌رده‌وامه.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر شیری 1200 دایك كراوه له سێ كیشوه‌ری جیاواز ئه‌م ڕاستیانه‌ی سه‌لماندوه و هێشتا 50 هه‌زار وردیله‌ی بچووك هه‌یه كه زۆرینه‌ی نازانرێت چییه.
پزیشكه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه منداڵه نه‌به‌كامه‌كان كه شیری دایكیان پێده‌درێت له‌جیاتی شیری قتوو، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به هه‌وكردنی گه‌ده كه‌مه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كه توشی شانه‌ی گه‌ده‌ی كۆرپه ده‌بێت و هۆكاره بۆ مردنی.
له شیری دایكدا به‌كتریای" بیڤیدۆباكتریۆم" هه‌یه دیواری گه‌ده به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات به‌كتریای توشكه‌ره‌كانی نه‌خۆشی به دیواری گه‌ده‌وه بنوسێن.
دكتۆر برۆس جێرمان له زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت" پشت گوێخستنی شیری دایك هه‌ڵه‌ترین كاره چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسه له مێژووی زانست‌دا"
PM:02:39:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه