چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هۆكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له كێشی زیادده ڕزگاریان بێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار دابه‌زینی كێش ئاماژه‌ی توشبوونه به چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی.
دكتۆره یلینا مامۆنتۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره ڕژێنه‌كانه باس له‌وه ده‌كات دابه‌زینی كێش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ئاماژه‌ی توشبوونه یه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕوبدات.
1- زۆر ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد:
له‌م دۆخه‌دا ئاره‌زووی خواردن ئاساییه به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام كێشی داده‌به‌زێت له ئه‌نجامی زۆری ده‌ردانی ئه‌و هۆرمۆنه‌ی ئه‌م ڕژێنه ده‌ریده‌دات.
2- شێرپه‌نجه:
یه‌كێك له نیشانه‌كانی ته‌شه‌نه سه‌ندنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دابه‌زینی كێشه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه ڕێجیم نه‌كات.
3-نه‌خۆشی گوازراوه:
چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی گوازراوه هۆكاری له‌ده‌ستدانی كێشه به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، چونكه له‌م دۆخه‌دا مرۆڤ پێویستی به ووزه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئاره‌زووی خواردن كه‌م ببێته‌وه.
4- نه‌خۆشی شه‌كره:
توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م به‌بێ هیچ هۆكارێك كێشیان داده‌به‌زێت.
5-نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده:
هه‌وكردنی كۆڵۆن و بریندار بوونی و نه‌خۆشی كرۆن و تێكچوونی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مژینی پێكهاته خۆراكیه‌كانه ئه‌وه‌ش واده‌كات كێش داببه‌زێت.
6-نه‌خۆشی ده‌روونی:
نه‌خۆشی خه‌مۆكی و دوو جه‌مسه‌ری و گرفتی سۆزداری له‌ماوه‌ی 6-12 مانگ هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی %5 له كێشی له‌ش به‌بێ هۆكار.
PM:06:35:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 4168
جار خوێنراوه‌ته‌وه